Home » هەواڵ » عێراق » سوپای عیراق پەلامارێكی داعشیان لە جەلەولا تێكشكاند
سوپای عیراق

سوپای عیراق پەلامارێكی داعشیان لە جەلەولا تێكشكاند

هێزەكانی سوپای عیراق پەلامارێكی چەكدارانی داعشیان لە سنووری شارەدێی جەلەولا تێكشكاند.

بەپێی زانیارییەكان، داعش لەگوندی ئوم حنتە بەقەناس تەقەی لە هاووڵاتیان و سوپای عیراق كردووە و بەهۆیەوە هاووڵاتیەكی مەدەنی بەسەختی برینداربووە و دواتر هێزەكانی سوپای عیراق و داعش لەنزیك گوندەكە ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە و شەڕ ڕوویداوە و داعش تێكشكێنراوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە ناوە ناوە چەدارانی داعش لە ناوچە كێشەلەسەرەكان هێرش دەكەنە سەر پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاووڵاتیانی مەدەنی و بەهۆی ئەو هێرشانەشەوە قوربانی لێكەوتووەتەوە، تاكو ئێستاش حكومەتی عیراق نەیتوانیوە ئاسایشی ئەو ناوچانە بپارێزێـت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ جموجوڵەكانی داعش لە پەرەسەندندان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.