وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، سێ بومه‌له‌رزه له باشوری رۆژئاوای قه‌زای كه‌لاری سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان تۆماركراوه، كه یه‌كێك له بومه‌له‌رزه‌كان به گوڕی 3.8 پله رێخته‌ر بوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، به‌شی بومه‌له‌رزه‌زانی كاتژمێر 6:22:38 خولەک بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شاری باشوری رۆژئاوای قه‌زای كه‌لاری سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به‌گوڕی 3.2 پله رێخته‌ر تۆماركراوه، هه‌روه‌ها له كاتژمێر 9:45:58 خولەک بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه له باشوری رۆژئاوای كه‌لار به پله‌ی 3.6 پله رێخته‌ر تۆماركراوه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، له‌كاتژمێر 9:45:58 چركه‌دا به‌پله‌ی 3.8 پله رێخته‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌دوری 16 كیلۆمه‌تر له باشوری رۆژئاوای قه‌زای كه‌لار رویداوه، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانیشه‌وه هه‌ست به بومه‌له‌رزه‌كه كراوه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق داواشی له هاوڵاتیان كردوه، دوربكه‌ونه‌وه له پشت به‌ستن به‌زانیاری و سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی، بۆ هه‌ر هه‌واڵێك له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌وه پشت به سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ببه‌ستن.