Home » هەواڵ » جێهان » سەرۆکى هەرێم لەگەڵ باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق کۆبووەوە
سەرۆکى هەرێم لەگەڵ باڵیۆزى ئیسپانیا

سەرۆکى هەرێم لەگەڵ باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق کۆبووەوە

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئیسکۆبار باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق و شاندێکى بازرگانیى یاوەرى کۆبوەوە و رایگەیاند، هەرێمى کوردستان ئامادەیە هەمو هاوکارى و ئاسانکارییەک پێشکەش بە کەرتى تایبەت و وەبەرهێنەرانى ئیسپانى بکات.

بەپێی رگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بەیانیى ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق و شاندێکى بازرگانیى یاوەرى کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارێکدا برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیسپانیا بەتایبەتى لە بوارى ئابورى و بازرگانیدا تاوتوێ کرا، نێچیرڤان بارزانى دوپاتیکردەوە، هەرێمى کوردستان ئامادەیە هەمو هاوکارى و ئاسانکارییەک پێشکەش بە کەرتى تایبەت و وەبەرهێنەرانى ئیسپانى بکات بۆ ئەوەى دەرەفەتى کار و سەرمایەگوزارییان بۆ بڕەخسێت و هاوبەشى و بەشدارى لە بنیاتنان و پەرەپێدانى کەرتە جیاکانى هەرێمى کوردستاندا بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، دۆخى ناوچەکە بەگشتى، پڕۆسەى سیاسى لە عێراق، پەیوندییەکانى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدڕاڵى عێراق و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانیان، بڵاوبونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، مەترسییەکانى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.