Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایەک ئاراستەی هێزە سیاسییەکان دەکات
محەمەد حەلبوسی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایەک ئاراستەی هێزە سیاسییەکان دەکات

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، داوا لە هێزە سیاسییەكان دەکات لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان رێكبكەون تا بتواندرێت هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت.

محەمەد حەلبوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی، “تەواوكردنی بازنەی هەڵبژاردنەکان بووەتە ناچاری بۆ ئەوەی یاسایەكی دادپەروەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت پەسەندبكرێت كە خواستی گەل بەدی بهێنێت”.

هاوکات، داوای لە فراكسیۆنەكان كردووە كە لە دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتووی پەرلەمان ئامادەبن، چونكە یەكێك لە خاڵەکانی كارنامەی دانیشتنەكە، تایبەت دەبێت بە تەواوكردنی بازنەی هەڵبژاردن.

لە ئێستادا گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت پرۆژەیاسای نوێی هەڵبژاردنەكانە كە لە ساڵی رابردووەوە لە پەرلەمانی عێراقە و بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە لەسەر ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكە بە تایبەتیش فرەبازنەیی، تا ئێستا پەسەند نەكراوە.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رۆژی شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكرد و بەلێنی ئەوەی دا كار بكات بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لەژێر سەرپەرشتی نیودەوڵەتییدا بەڕێوەبچێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.