Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنێکی بەرامبەر ئێزدییەکان جێبەجێدەکات
مستەفا کازمی

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنێکی بەرامبەر ئێزدییەکان جێبەجێدەکات

‌سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ لای ئاوارە ئێزیدییەکانی شەنگال بەڵێنی بەدەمەوەچوونی کێشەکانی پێدان، لە هەنگاوێکدا نووسینگەیەکی بۆ کار ئاسانی ئاوارەکان کردەوە.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند،” نوسینگەیەکی تایبەتی وەزارەتی کۆچ بەران بەمەبەستی رەخساندنی زەمینەسازی بۆ ژینگەیەکی لەبەر کە ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، لە شنگال کرایەوە”.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە بە دروستکردنی هەماهەنگییەکی تەواو لەنێوان سەرجەم دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، ئاسایش و کارگێڕی لەپارێزگا و ناوچەکان بۆ رەخساندنی باشترین زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، لەو پرسەشدا وەزارەت هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات.

لە رێکەوتی ١٠ی ئەیلول مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کامپی قادیای تایبەت بە ئێزدییەکانی لەسنوری پارێزگای دهۆک کردو بەڵێنی هەموو کارئاسانییەکی بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ئێزیدیەکان و رەخساندنی دۆخێکی ئارامی پیدان.

بەپێی دواین ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 زیاتر لە شەش ملیۆن هاوڵاتی عێراقی بەهۆی شەڕی دژی داعش لە ناوچەکانیان ئاوارەبون، تائێستا نزیکەی چوار ملیۆن کەسیان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.