Home » هەواڵ » جێهان » سەرۆک وەزیرانی نوێی ژاپۆن دیاریکرا
یۆشیهیدا سوکا

سەرۆک وەزیرانی نوێی ژاپۆن دیاریکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی ژاپۆن بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا سەرۆکی پارتی لیبڕاڵی دیموکراسی ژاپۆن وەک جێگرەوەی شینزۆ ئابی و سەرۆک وەزیرانی نوێی ژاپۆن دیاریبکات.

بەپێی هەواڵێکی روسیا تودەی، ئەمڕۆ یۆشیهیدا سوکای، سەرۆکی پارتی لیبڕاڵی دیموکراسی لە پەرلەمانی ژاپۆن بە کۆی 314 دەنگی “بەڵی”، بەرامبەر 148 دەنگی “نەخێر”، وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ وڵات هەڵبژێردرا، بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوشدا کابینەی نوێی حکومەتەکەی رابگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت زۆرینەی وەزیرەکانی کابینەکەی ئابی، لەم کابینە نوێیەدا لە پۆستەکانیان بمێننەوە، بەڵام تارۆ کۆنۆ، وەزیری بەرگری ئێستای ژاپۆن دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت و لەجێگەی ئەو نۆبۆ کیشی، برا بچوکی شینزۆ ئابی دادەنرێت پڕۆسەی چاکسازی لە دەزگا حکومییەکانی وڵاتەکەشدا هەر لەلایەن برا بچوکەکەی ئابییەوە بەڕێوە دەبرێت.

14ی ئەم مانگە، لە کۆنگرەی پارتی لیبراڵی ژاپۆن، یۆشیهیدا سوکا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکە لە دوای وەرگرتنی متمانەی زۆرینەی ئەندامانی حزبی دەسەڵاتدار وەک سەرۆکی نوێ پارتەکە دەستنیشانکرا.

28ی مانگی رابردو، شینزو ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، ئەو ناتوانێت سەرۆک وەزیران بێت ئەگەر بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە نەتوانێت باشترین بڕیار بۆ وڵاتەکەی بدات، لەبەرئەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.