Home » هەواڵ » جێهان » سەرۆک وەزیرانی نوێی ژاپۆن دیاریکرا
یۆشیهیدا سوکا

سەرۆک وەزیرانی نوێی ژاپۆن دیاریکرا

پارتی لیبرالی دیموکراسی کە حزبی دەسەڵاتداری ژاپۆنە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ دوشەممەدا یۆشیهیدا سوکا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی، وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن هەڵبژارد کە دەبێتە جێگرەوەی شینزو ئابی.

یۆشیهیدا سوکای تەمەن 71 ساڵ ئەمڕۆ دوشەممە لەلایەن 535 ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی پارتی لیبرالی دیموکراسی و 47 نوێنەری ئەو پارتە لە ویلایەت و ناوچەکانی دیکە دەنگی لەسەر درا، ناوبراو یەکێکە لە راوێژکارە نزیکەکانی شینزو ئابی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ژاپۆن.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، وەرگرتنی متمانەی زۆرینەی ئەندامانی حزبی دەسەڵاتدار بە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران لەسەر ئەو بنەمایە بوە کە ئەندامانی پارتەکە باوەڕیانوایە یۆشیهیدا دەتوانێت ببێتە نیشانەی ئارامی و بەردەوامی سیاسەتەکانی شینزو ئابی (تەمەن 65 ساڵ) کە زۆرترین ماوە لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا مایەوە (زیاتر لە هەشت ساڵ و دو خول پۆستەکەی بەڕێوەبردوە).

28ی مانگی رابردو، شینزو ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، ئەو ناتوانێت سەرۆک وەزیران بێت ئەگەر بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە نەتوانێت باشترین بڕیار بۆ وڵاتەکەی بدات، لەبەرئەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.