Home » هەواڵ » کوردستانی » شاسوار عەبدولواحید: ئەوانەی دوێنێ باسی جیابونەوەیان دەکرد، ئێستا داوای بودجە لە بەغدا دەکەن
شاسوار عەبدولواحید

شاسوار عەبدولواحید: ئەوانەی دوێنێ باسی جیابونەوەیان دەکرد، ئێستا داوای بودجە لە بەغدا دەکەن

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند، ئەوانەی دوێنێ باسی جیابونەوەیان دەكرد، ئێستا داوای بودجە لە عێراق دەكەن، هەورەها دەشڵێت، لە ئێستادا هەرچی حیزبی سیاسی و تەنانەت شەخسی ناو حیزبەکان هەن، دژی ریفراندۆم قسەدەکەن، لە بیریان چوە ئەوكات هەر هەمویان دەنگیان دا بە بەڵێ و “پشتیوانی بڕیارە هەڵەكە” مەسعود بارزانی-یان كرد.

شاسوار عەبدولواحید، ئەمڕۆ هەینی، لە یادی ریفراندۆمەكەی رۆژی 25ی 9ی 2017دا كە ئەوكات ئەو سەرۆكایەتی بەرەی نەخێری دەكرد، لە پەیامێكدا رایگەیاند”حەز دەکەم بۆ هەموان ڕون بێت، هیچ کات حەزمان نەکردوە قسەکانی ئێمە راست دەربچێت، زۆر جار لەگەڵ هاوڕێکانم بە سوعبەت باسم دەکرد و دەموت خوا دەکات ئەوان راست دەکەن، با ئێمە هەر لە وڵات دەربکەن، بەڵام من دەزانم ئەم کارە بکرێت زەرەری میلەتەکەمی تێدایە.”

وتوشیەتی”لە هەموی سەیرتر لە ئێستادا دو شتە :١- ئەوانەی دوێنێ دەیانوت عێراق تەڵاق دەدەین، ئێستا داوای نەفەقەی زەواج دەکەن، واتە ئێستا وەفد دەنێرنە بەغداو داوای بودجە دەکەن. ٢- لە ئێستادا هەرچی حیزبی سیاسی و تەنانەت شەخسی ناو حیزبەکان هەن، دژی ریفراندۆم قسەدەکەن، لە بیریان چوەوە لە ٢٥ ی ٩ هەر هەمویان (بێ هیچ جیاوازییەک) دەنگیان دا بە بەڵێ و پشتیوانی بڕیارە هەڵە و نامەدروسەکەی بارزانی-یان کرد.”

جەختیشی كردۆتەوە”لەم وڵاتەدا کاتێک سەیری ئەو روداو و هەڵوێستانە دەکەیت، بۆت دەردەکەوێت سیاسەت لای ئەو حیزبانە مانای درۆزنی و ساختەچێتی و بێهەڵوێستی و بێ مەبدەئیە.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.