Home » هەواڵ » جێهان » شەڕلە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامە
شەڕلە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا

شەڕلە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامە

شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەناوچەی کاراباغ بەردەوامی هەیە، سوپای ئازەربایجان رایگەیاند، چەند و گوند و گردێکی ستراتیژییان لەو ناوچەیە کۆنترۆڵکردوە، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپاش داوای راگرتنی جەنگەکە دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەناوچەی کاراباغ بەردەوامی هەیە، سوپای ئازەربایجان رایگەیاند، چەند گوند و گردێکی ستراتیژییان لەو ناوچەیە کۆنترۆڵکردوە، چارلس میشیل سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپاش داوای راگرتنی جەنگەکە دەکات.

سوپای ئازەربایجان رایگەیاند، لەپێشڕەوی بەردەوامن و بەتوندی روبەروی هێزەکانی ئەرمینیا بونەتەوە، دەشڵێن، ” ئێمە دەستپێشخەری سەرهەڵدانی ئەم جەنگە نەبوین.”

لای خۆشییەوە، میشیل رایگەیاند، پێویستە هەمو لایەنە بەشەڕهاتوەکانی کاراباغ بەزوترین کات جەنگەکە راگرن و بگەڕێنەوە بۆ مێزی گفتوگۆ.

جەختیشیکردەوە، نابێت هیچ لایەک پێشمەرجی هەبێت بۆ راگرتنی جەنگ، ئەوەش تەنها ڕێگای بەرەوپێشچونی پرسەکەیە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جەنگ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای ئازەربایجان و ئەرمینیا لەناوچەی کاراباغ رویدا، هەریەکەیان ئەوی تر بەدەستپێشخەری جەنگەکە تۆمەتباردەکات، تورکیاش پشتیوانی خۆی بۆ ئازەربایجان راگەیاند.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.