Home » هەواڵ » جێهان » “شەڕی ئێران- عێراق وانەیەكی دایە دوژمن بەوەی هەر هێرشێك بۆ سەر ئێران گران دەكەوێت”
عەلی خامنەیی

“شەڕی ئێران- عێراق وانەیەكی دایە دوژمن بەوەی هەر هێرشێك بۆ سەر ئێران گران دەكەوێت”

رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران  لە یادی 40 ساڵەی دەستپێکردنی شەڕی ئێران عێراقدا رایگەیاند، ئەو شەڕە سەلماندی کە ئێران دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.

عەلی خامنەیی لەمیانەی مەراسیمی ڕێزلێنان لە ژمارەیەك لە سەربازە بەشداربووەكانی  شەڕی ئێران-عێراق لە ساڵانی 1980-1988 ڕایگەیاند، شەڕی ئێران- عێراق وانەیەكی دایە دوژمن بەوەی هەر هێرشێك بۆ سەر ئێران گران دەكەوێت.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئیمام خومەینی هەر لە سەرەتاوە ئەوەی دیاریكرد كە ئەو شەڕەی كراوەتەسەر ئێران تەنها شەڕی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ نییە، هەستیشیكرد كە دوژمنی سەرەكی لەم شەڕەدا كێیە، و سەدام تەنها داردەستێك بووە”.

رێبەری باڵای ئێران  باسیلەوەشكرد، سەدام حسێن لەلایەن ئەمریكاوە بەكارهێنراوە و  لێكتێگەیشتنی هەبووە لەگەڵ ڕژێمی سەدام و زانیاری و هاوكاری سەربازی پێدەبەخشی.

بە وتەی خامنەیی عێراق لەو شەڕەدا هەشت ساڵ هەوڵی داوە زیان بە ئێران بگەیەنێت، بەڵام ئێران یەک هەنگاویش پاشەکشەی نەکردووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.