Home » هەواڵ » عێراق » عیراق.. زیاتر له‌ 4100 حاڵه‌تی نوێ تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران
پشکێنینی كۆرۆنا

عیراق.. زیاتر له‌ 4100 حاڵه‌تی نوێ تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە نزیكەی 28 ملیۆن 740 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی 921 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 4106 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.

بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەممە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 18949 پشكنین ئەنجام دراوە، 4106 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1158 حاڵەت لە بەغدا و 277 لە نەجەف و 111 لە سلێمانی و 156 لە هەولێر و 307 لە دهۆك و 164 لە كەربەلا و 63 لە كەركووك و 90 لە دیالە و 362 لە واست و 383 لە بەسڕە و 162 لە میسان و 95 لە بابل و 157 لە دیوانییە و 280 لە زیقاڕ و 29 لە ئەنبار و 70 لە موسەنا و 97 لە نەینەوا و 145 لە سەڵاحەدین.

هەر ئەمڕۆ 3887 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 993 لە بەغدا و 218 لە هەولێر و 68 لە سلێمانی و 214 لە دهۆك و 198 لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 60 حاڵەتی مردن، سێ لە سلێمانی و سێ لە هەولێر و شەش لە دهۆك و دوو لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 286778 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 221283 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 7941 حاڵەت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.