وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەدوێنێوە 5 هەزار و 55 توشبوی نوێی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون و 72 توشبوش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبوانی پەتاکەش گەیشتە 332 هەزار و 635 کەس.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە لەدوێنێوە 5 هەزار و 55 توشبوی نوێی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون کە زۆرترینیان بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوە، بەغدا 799 کەس، زیقار 271 کەس و لە واست-یش 266 توشبو تۆمارکراون.
ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 3 هەزار و 231 کەس چاکبونەتەوە و 72 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
تائێستا لە عێراق 332 هەزار و 635 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 264 هەزارو 988 کەس چاکبونەتەوە و 8 هەزار و 754 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.