Home » هەواڵ » عێراق » عێراق.. بەشێک لە هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
سەدان خاوەن بڕوانامەی خوێندنی باڵا

عێراق.. بەشێک لە هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بەشێک لە هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا لە عێراق بەمەبەستی داواکردنی دامەزراندنیان لەکەرتی گشتی لە بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگەی مەنسور، عەلاوی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان داخست.

پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە سەدان خاوەن بڕوانامەی خوێندنی باڵا لە بەغدای پایتەخت گردبونەوە و داوایان لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد فەرمانی ئیداری بۆ دەستبەکاربونیان دەربکات،  دوای ئەوەی مانگێک لەمەوبەر “بەڵێنی” پێداون لە ماوەی یەک هەفتەدا فەرمانەکانیان بۆ دەربکات.

پێشوتریش وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەبارەی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا باسی لەوەکردبو، بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئەمساڵ پرۆسەی  دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا دواکەوتوە و بەبێ بونی چوارچێوەی یاسایی هیچ پرۆسەیەکی دامەزراندن بەشێوەیەکی هەمیشەیی ئەنجام نادرێت، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت پابەندە بە دامەزراندنیان لە نزیکترین کاتدا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.