Home » هەواڵ » جێهان » “عێراق پشتیوانی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکات”

“عێراق پشتیوانی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکات”

سەرۆك بەرهەم جەخت لە پێویستی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکەو جیھان دەکات و رایگەیاند، عێراق پشتیوانی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، سەرۆك بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە  لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەجیا كارنامەی كاری ھەریەک لە مارجن كوبیاك باڵیۆزی پۆڵەندا و مایكڵ رینتیتر باڵیۆزی هۆڵەندا و میتیا لیسكۆفار باڵیۆزی ڤاتیكانی لە عێراق وەرگرت.

سەرۆک كۆمار دووپاتیكردەوە، عێراق پشتیوانی دەكات لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای هاریكاری و هەماهەنگی لە تەواوی بوارەكاندا، بەجۆرێک بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بۆ سەرجەم گەلان و وڵاتان بھێنێتەدی، ھەروەھا جەختیكردەوە لە پێویستی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و جیھان.

ھاوکات سەرۆک بەرهەم ئاماژەیكرد بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی هاوبەش بۆ بەھێزکردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە ناوچەكە و جیهان و رێگریكردن لە گروپە تیرۆریستییەكان تاوەکو ببنە هۆی تێكدانی ئاسایش و ئارامی.

سەرۆك كۆمار هیوای خواست كە باڵیۆزانی نوێ‌ سەركەوتو بن لە جێبەجێکردنی ئەركە نوێکەیان و ببێتە مایەی پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستانە و هەماهەنگی نێوان عێراق و وڵاتەكانیان.

لەلای خۆیانەوە باڵیۆزانی ھەر یەک لە پۆڵەندا و ھۆڵەندا و ڤاتیکان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار كرد و جەختیانکردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی وڵاتەکانیان لەگەڵ عێراق لە تەواوی بوارەكان، بەجۆرێک ببێتە مایەیی بەھێزکردنی  هەماهەنگی هاوبەش.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.