Home » هەواڵ » کوردستانی » عەلی باپیر سەردانی بەغدا دەکات
عەلی باپیر- ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی

عەلی باپیر سەردانی بەغدا دەکات

وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا عه‌لی باپیر، ئه‌میری حزبه‌كه‌یان سه‌ردانی به‌غدا بكات.

رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان راگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق كۆ ببێته‌وه‌.

وتیشی: “له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆده‌بێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق، تاووتوێی دۆخی سیاسی و ئابووری و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.