Home » هەواڵ » کوردستانی » فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ: سورین لەسەر پرساندنی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌‌و وه‌زیری‌ دارایی

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ: سورین لەسەر پرساندنی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌‌و وه‌زیری‌ دارایی

 عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت، سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌‌و وه‌زیری‌ دارایی بێن یان نەیەن بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وان لەسەر بابەتی پرساندنه‌كه‌یان سورن.

عه‌بدولستار مه‌جید له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، هاتنی سەرۆکی حکومەت (لەسەر داوای خۆی) هیچ پەیوەندی بەبابەتی پرساندنیەوە نیەو دو بابەتی جیان، بەڕێزیان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانن داوای دانیشتنی پەرلەمان بکەن بۆ میوانداری‌و خستنەڕوی هەندێ شتی تایبەت کە خۆی دەیەوێت، بەڵام یاداشتی 23 پەرلەمانتارەکە بۆ پرساندنی سەرۆک‌و جێگری سەرۆک‌و وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم وەک خۆی دەمێنێتەوە”.

ناوبراو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەمڕۆ بەفەرمیی یاداشتی 23 پەرلەمانتارەکە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان كراوه‌ بۆ ڕێکخستنی کۆبونەوەیەکی تایبەت‌و بانگهێشتکردنی ئەو بەڕێزانەی داواکراون‌و دواتر پرساندنیان.

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، “بەڕێزان لەحکومەت بێن یان نەیەن، ئێمە لەسەر بابەتی پرساندن سورین‌و پێویستە یاسا مەجرای خۆی وەربگرێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.”

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا، لەسەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێكبخات، کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لەسەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، شیکردنەوەی دۆخی دارایی‌و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان‌ و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتارێك پێشکەش دەکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.