Home » هەواڵ » عێراق » فوئاد حسێن: مەترسیی داعش لەسەر عێراق بەردەوامە
فوئاد حسێن

فوئاد حسێن: مەترسیی داعش لەسەر عێراق بەردەوامە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، هێشتنەوەی چەك لە دەستی تەنها دەوڵەتدا وا دەكات وەبەرهێنە بیانییەكان زیاتر ڕوو لە عێراق بكەن.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبیە ڕایگەیاندووە، “مەترسیی داعش لەسەر وڵات بەردەوامە، لە ئێستادا ئەندامەكانی ئەو ڕێكخراوە لە هەوڵی خۆ كۆكردنەوە و بەهێزكردنەوەی خۆیاندان”.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوشكردووە، “گەورەترین مەترسیش هەیە، ئەگەر هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵی ئەو 70 هەزار داعشەی لە دەست دەرچێت كە زیندانی كردوون كارەسات ڕودەدات”.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا فوئاد حسێن ئاشكرایكردووە، “عێراق بەدەست ئەو داعشانەوە دەناڵێنێت كە بەڕەگەز ئەوروپین و دەستگیركراون، كە بە یاسا و ڕێساكانی عێراق دادگایی دەكرێن، لەكاتێكدا فشاری وڵاتانی ئەوروپاشمان لەسەرە بۆ سوككردنی سزاكانیان”.

“بەشێك لە دەستوەردانە دەرەكییەكانی لە كاروباری عێراقدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دۆخی ئەمنیی وڵاتەكە باش نییە گە رچەك لە دەستی دەوڵەتدا بێت ئەوا سەرمایەدارە بیانییەكان زیارت ڕوو لە عێراق دەكەن، لەئێستاشدا 3 هەزار و 500 سەربازی ئەمریكی لەگەڵ هێزی هاوپەیماناندا لە عێراق بوونیان هەیە”، فوئاد حسێن وای وت.

لە زنجیرە سەردانێكیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ بەشێكی بەرپرسانی ئەوروپادا كۆبوەوە، پرسی هەماهەنگی عێراق لە بواری ئابوری و سەربازییدا تاووتوێكراوە، وەك لە ڕاگەیەندراوی سەردانەكەدا هاتووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.