Home » هەواڵ » جێهان » كۆمپانیای فەیسبوک تایبەتمەندییەكی نوێ بەرهەمدەێنێت
كۆمپانیای فەیسبوک

كۆمپانیای فەیسبوک تایبەتمەندییەكی نوێ بەرهەمدەێنێت

كۆمپانیای فەیسبوک، تایبەتمەندییەكی نوێ بەرهەمدەێنێت لە ئەپڵیكەیشنی مێسنجەردا، کە بەكارهێنەرانی لەرێگەیەوە دەتوانن پێکەوە تەماشای ڤیدیۆ بکەن.

ناساندنی تایبەتمەندییە نوێیەكە

تایبەتمەندییە نوێیەكە لەناو ئاپڵیكەیشنی مێسێنجەردایە کە لەو ڕێگەیەوە دەتوانیت لەگەڵ هاورێکانتدا پێکەوە تەماشای ڤیدیۆ و راستەوخۆكانی فەیسبوک بکەن، لەكاتێكدا دورمەودان و لەیەك شوێن نین پێكەوە.

مەبەست لە بەرهەمهێنانی ئەو تایبەتمەندییە نوێیە كۆكردنەوەی هاوڕێی و دۆستانە پێكەوە، لەمیانی بەردەوام بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و دورکەوتنەوەی خەڵک لەیەکدی كە نەیانتوانیوە بە باشی لەگەڵ هاورێکانیاندا تەماشای فلیم و ڤیدیۆ بکەن پێکەوە، هاوكات تایبەتمەندییە نوێیەكە لە هەمو جیهاندا بەردەستە و لەسەر ئەندرۆید و ئایفۆنیش کار دەکات.

ئەم تایبەتمەندییە نوێیە كارەكە ئاسانتردەکات بەوەی هەر کەسەو لە ماڵی خۆیدا و دور لە یەكدی، دەتوانن پێکەوە تەماشا ڤیدیۆ و راستەوخۆكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە بکەن و لە هەمانكاتیشدا بە نامە لەگەڵ یەكدی بدوێن.

چۆنیەتی کارکردنی تایبەتمەندییە نوێیەكە

لە کاتی پەیوەندی ڤیدیۆییدا، دەتوانیت تایبەتمەندییەکە ببینیت لە مێسێنجەردا و لە گروپەکانی مەسێنجەریشدا دەتوانیت بچیت بۆ “مێنیو” , لەوێوە تایبەتمەندییە نوێیەكە کارپێبکەیت.

 لە یەك پەیوەندی ڤیدیۆیی مێسنجەردا بەپێی تایبەتمەندییە نوێیەكە، هەشت بەكارهێنەر دەتوانن  پێکەوە بەشداری بكەن، لە گروپی مێسنجەریشدا 50 بەکارهێنەر پێكەوە دەتوانن تەماشای ڤیدیۆیەك بكەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.