Home » هەواڵ » جێهان » لیبیا.. سەركردەیەكی داعش كوژرا
داعش

لیبیا.. سەركردەیەكی داعش كوژرا

ئەحمەد مسماری وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا كوژرانی فەرماندە و سەركردەی داعشی لە باكوری ئەفریقا راگەیاند.

مسماری لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد رۆژی 15ی ئەیلول رایانگەیاند كە سەركردەی داعش لە لیبیا ئەبو عەبدوڵڵا لیبی كوژراوە، بەڵام دوای لێكۆڵینەوە و دەستگیركردنی چەكدارێكی تری داعش لە ناوچەی غدوە و كۆكردنەوەی بەڵگەكان دەركەوت كوژراوەكە ئەبو مەعاز عێراقییە كە ناوی ئەبو عەبدوڵڵا عێراقیشی هەیە و سەركردەی داعش بووە لە باكوری ئەفریقا.

رونیشیكردەوە ناوبراو چووەتە لیبیاوە لە 12ی 12ی 2014 لەگەڵ تیرۆرست عەبدولعەزیز ئەنباری بە پاسپۆرتی ساختەی لیبی لە رێگای توركیاوە و ئەنباری ئەمیری داعش بووە لە لیبیا و ئەبو عەبدوڵڵا یاریدەدەری بووە و لەلایەن بەغدادییەوە دانراوە.

وتیشی: دوای كوژرانی ئەنباری لەلایەن سوپای لیبیاوە لە دەرنە لە 2015 ئەبو عەبدوڵڵا كراوە بە سەركردەی داعش لە باكوری ئەفریقا.

بەپێی سەرچاوەكان ناوی تەواوی عەبدوڵڵا رەبیعییە و كوردی عێراقە .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.