Home » هەواڵ » جێهان » لەیلا گۆڤەن ئازاد کرا
لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە

لەیلا گۆڤەن ئازاد کرا

دوێنێ پێنجشەممە، لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە، لەلایەن داواكاری گشتی توركیاوە ئازادكرا.

بەگوێرەی میدیاكانی باكوری كوردستان، دوێنێ پێنجشەممە، لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتارى (هەدەپە) لە پارێزگاى جولەمێرگى باکورى کوردستان كە ماوەیەكی زۆرە دەسگیركرابو، لەلایەن داواكاریی گشتییەوە بڕیاری ئازادكردنی دەركرا.

هەر دوێنێ فاتیمە توران ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی کە لە شاری جۆلەمێرگ دەستگیرکرابو، دوای کۆتاییهاتنی رێکارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە، رەوانەی دادگا کرا بەمەبەستی وەرگرتنی وتە، بەڵام هێشتا بڕیاری ئازادكردنی نەدراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.