Home » هەواڵ » کوردستانی » لە هەرێم 33 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
كۆرۆنا

لە هەرێم 33 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردودا 33 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 4253 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرئەنجام 520 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە تۆماركراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوێنێوە 264 هاوڵاتی دیكە چاكبونەتەوە و 33 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە كۆی گشتی رایگەیاند، تاكو ئێستا لە هەرێم 45 هەزار و 215 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 938 كەس چاكبونەتەوە و 1650 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.