Home » هەواڵ » کوردستانی » لە هەڵبژاردنی داهاتودا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق کەمدەکرێتەوە
پەرلەمانی عێراق

لە هەڵبژاردنی داهاتودا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق کەمدەکرێتەوە

 سەرۆکی ئەنجومەنی راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمرۆ هەینی رایگەیاند، پێشنیارێک بۆ کەمکردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ 175 ئەندام جێگر دەکرێت.

عەلی شوکری لە راگەیانراوەکەی رۆژنامەنوسیدا وتی”پێشنیاری هەموارکردنەوە دەستورییەکان بریتییە لە ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی یەکدەست لە پێشەکییەوە بۆ دەستور تا دوا دەق، لیژنەکەش دو پێشنیاری کردوە، یەکەمیان ئەوەیە کە بۆ هەر 100 هەزار دەنگدەرێک یەک ئەندام پەرلەمان جێگر بێت نەک بۆ هەر 100 هەزار کەسێک یەک ئەندام پەرلەمان”.

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی”ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی پێشنیاری یەکەم بۆ نزیکەی 175 جێگر دەبێت لەبری 329، پێشنیاری دوەمیش ئەوە بۆ هەر 250 هەزار کەسێک یەک ئەندام پەرلەمان جێگیردەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لە هەمواری ژمارەی ئەندام پەرلەمانن، هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانیش دەگرێتەوە، بەوپێەشە تەمەنی کاندیدەکان لە 25 ساڵ کەمتر نەبێت و دەبێت دەستکەوتی ئەکادیمی هەبێت”.

وتیشی ” لیژنەکە پێشنیاری کردوە لەهەموارکردنەکان پێکهێنانی حکومەت لەرێی حیزب یان کوتلە براوەکە بێت نەک ئەوەی لەدوای هەڵبژاردنەکان ەوە پێکهێنراوە، بۆ ئەوەی ئەو کوتلە کە بەرزترین کورسی بەدەستهێناوە سەرۆک وەزیران پێشکەش بکات،بەلام کوتلە براوەکە بە تەنها رێگایا پێندارێت حکومهت پێکبهێنێت بەڵکو لەرێگەی هاوپەیمانێتیەکی حکومیەوە پێکدەهێنرێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.