Home » هەواڵ » جێهان » مستەفا ئەدیب لە راسپاردنی پێکهێنانی حکومەتی لوبنان کشایەوە
مستەفا ئەدیب

مستەفا ئەدیب لە راسپاردنی پێکهێنانی حکومەتی لوبنان کشایەوە

سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان رایگەیاند، دوای نزیکەی مانگێک بەسەر راسپاردنی بۆپۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی کاتی لوبنان و نەبوونی یەکدەنگی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە، ئەمڕۆ لە راسپاردنی پێکهێنانی حکومەت کشایەوە.

مستەفا ئەدیب، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان لەپەیامێکدا کە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد باسی لەوەکردوە، پێویست دەکات پێشنیازەکانی ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەپێناوی تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای لوبنان بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کشانەوەی لە پێکهێنانی حکومەت دوای ئەوە هات کە گەیشتوەتە ئەو باوەڕەی رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت بوونی نیە، بۆیە ئامادە نیە بەرلەرێککەوتن کابینەی حکومەتەکەی بخاتە بەردەوام پەرلەمان.

23ی ئەم مانگەش وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئێستا بۆ سەرکردەکانی لوبنان کاتێکی یەکلاییکەرەوەیە و دەبێت بۆ پڕۆژەی چارەسەری و باشترکردنی دۆخی وڵات و خەڵکەکەیان هەنگاو بنێن، بەپێچەوانەوە لوبنان بەرەو داڕوخان دەچێت.

باس لەوەشکراوە، داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەن پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی مستەفا ئەدیب، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، هۆشداریش لە ئەگەری دواخستنی ئەو هەنگاوە دەدات چونکە وڵاتەکە “لەقەیرانێکی قورسی مێژویی دایە “.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.