Home » هەواڵ » جێهان » مەترسی شەڕی ناوخۆی دوەم لە ئەمریکا سەرهەڵدەدات
شەڕی ناوخۆی دوەم لە ئەمریکا

مەترسی شەڕی ناوخۆی دوەم لە ئەمریکا سەرهەڵدەدات

رۆژنامەنوس و شیکەرەوەی سیاسی ئەمریکی رایگەیاند، نادڵنیایی لە بارەی رادەست نەکردنی دەسەڵات لەلایەت ترەمپ و ئەگەری رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، وڵاتەکەی بەرەو مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دەبات.

دەیڤید فریدمان، رۆژنامەنوس و شیکەرەوەی سیاسی ئەمریکی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNN-ی ئەمریکی، لە ئێستادا نادڵنیایی لەبارەی ئاشتی داهاتوی وڵاتەکەی سەریهەڵداوە، بەهۆی نیگەرانی لەبارەی رادەست نەکردنەوەی دەسەڵات لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکان، ئەگەری سەرهەڵدانی پشێوی سیاسی و پێکدادانی چەکداری لە وڵات دروستکردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک من دەستم بە کاری رۆژنامەوانی کرد شەڕی ناوخۆیی دوەم لە لوبنان سەریهەڵدابو، ئەگەری هەیە کۆتایی رێگەکەم لە گەیاندنی روداوەکانی شەڕی ناوخۆی دوەمی ئەمریکا تەواو بێت.

فریدمان باسی لەوەشکرد، ئەگەر رەوشی سیاسی وڵاتەکەی بەم شێوەیە بەردەوام بێت و ترەمپ لەسەر هەڵوێستی خۆی سوربێت، ئەوا یەکپارچەی وڵاتەکەی لە مەترسیدایە، باوەڕی تەواوی هەیە شەڕی ناوخۆی دوەم لە ولاتەکەی سەرهەڵبدات.

26ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکەی ئەمساڵدا ساختەکاری بکەن ئەوا ئامادەنیە “گەمژانە” دەسەڵات رادەست بکات، ئەو لێدوانەشی دەنگۆیەکی زۆری لەناو میدیا جیهانییەکاندا لێکەوتەوە و هەندێکیان بەو دیکتاتۆرانە بەراوردیانکرد کە یاسا نایانگرێتەوە، لەوانەش ئەلیکسەندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاروس و کیم جون ئون، رێبەری کۆریای باکور.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.