Home » هەواڵ » عێراق » مەرجی كوتلە سیاسییەكانی عێراق بۆ پشتیوانی له ڕێكەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
ئاڵای بەغداد وهەرێم

مەرجی كوتلە سیاسییەكانی عێراق بۆ پشتیوانی له ڕێكەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا

حەنین قەدۆ پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كوتلە سیاسییەكانی بەغدا پێنج مەرجیان داناوە بۆ ئەوەی پشتیوانی هەر ڕێكەوتنێكی نێوان حكومەتی بەغدا و حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن .

قەدۆ راشیگەیاند، دۆسییە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا زۆر ئاڵۆزن، بەڵام ئەگەر بێت و یاسای نەوت و گاز یەكلایی بكرێتەوە، ئەوە هەموو ئەو كێشانە چارەسەر دەبن، بەشێوەیەك هەردوولا پێی رازی ببن.

ئەو ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هێزە سیاسییەكان ئامادەن پشتگیری هەر ڕێكەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغدا بكەن، كە تێیدا بەغدا خەرجی و شایستە داراییەكانی كوردستان رەوانە بكات، بەو مەرجەی هەرێمی كوردستان پابەندی دەستوور ببێت و داهاتەكانی نەوت رادەستی بەغدا بكاتەوە و نەوت لەڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشێت .

پەڕلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح جەختیكردووەتەوە، دەبێت هەرێمی كوردستان داهاتی دەروازە سنوورییەكان و باج و داهاتی فرۆكەخانەكانیش رادەستی بەغدا بكاتەوە، بەقسەی ئەو لەو حاڵەتەدا دەكرێت ڕێكەوتنێكی نوێ لەنێوان هەردوولادا واژوو بكرێت و بەغداش پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدراڵی زیاتر بكات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.