Home » هەواڵ » جێهان » مەزڵوم كۆبانی: هێشتا تەواوی تاوانەكانی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا ئاشكرانەبوە
مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی هەسەدە

مەزڵوم كۆبانی: هێشتا تەواوی تاوانەكانی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا ئاشكرانەبوە

مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی هەسەدە رایگەیاند، هێشتا تەواوی تاوانەكانی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە جەنگی دژ بە رۆژئاڤا ئاشكرانەبوە.

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، راپۆرتی لیژنەی سەبەخۆی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی، بەشێكی كەمی لە تاوانەكانی گروپە چەكدارەكان لە جەنگی دژ بە گەلەكەمان لە عەفرین و سەرێ كانی و گرێ سپی ئاشكراكردوە، ئەوەش بەرگێكی سیاسی لە توركیاوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێپرسینەوە لە لایەنەكانی تاوانباری جەنگەكە بكات و کاری جددی بکات بۆ بەسزادان و دادگایی کردنی ئەنجامدەرانە ئەو تاوانانە.

سەبارەت بە لێكۆڵینەوەكان لە كەمپی هول كە خێزان و منداڵی چەكدارانی داعشی تێدا دەستبەسەرە رایگەیاند، زیاتر لە 84 دەوڵەت رەتیانكردوەتەوە كە هاوڵاتییەكانیان كە نیشتەجێی كەمپەكەن وەربگرنەوە

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.