Home » هەواڵ » کوردستانی » مەسرور بارزانی: پشتگیری لە موستەفا كازمی دەکەین
مەسروور بارزانی- لۆرێنزۆ گویرینی

مەسرور بارزانی: پشتگیری لە موستەفا كازمی دەکەین

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا كرد و گفتوگۆیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەكانی ئیتاڵیا و هەرێمی كوردستان كرد.

ئەمڕۆ سێشەم 29ـی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا كرد.

لە دیدارەكەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت ئامادەی بوو ، پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەكانی ئیتاڵیا و هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پشتیوانیكردنی هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی لەسەر كرا.

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەدا  كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریكردنی هەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی و گوتی، هیوادارین لە ئایندەیەكی نزیكدا درێژە بە ڕاهێنانەكانی پێشمەرگە بدەینەوە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بە شێوەیەكی كاتی وەستابوون.

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی پشتگیریی و هاوكارییەكانی ئیتاڵیای كرد و گوتی، بوونی هێزەكانی ئیتاڵیا  و هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان و عێراق بە پێویست و گرنگ دەزانین. دووپاتیشی لەوە كردەوە،  هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق موستەفا كازمی، لە پێناو سەقامگیركردنی دۆخی عێراق و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.