Home » ئابوری » نرخی دۆلار به‌رزبووه‌وه وتمه‌ن و لیره‌ رێژه‌یه‌ك دابه‌زین‌
نرخی دۆلار و تمه‌ن و لیره‌

نرخی دۆلار به‌رزبووه‌وه وتمه‌ن و لیره‌ رێژه‌یه‌ك دابه‌زین‌

ئه‌مڕۆ، له‌ كاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو له‌ هەرێمی کوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی رێژەیەکی به‌رچاو به‌ر‌ز بووه‌وه‌ و بە 123 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و هاوكات نرخی تمه‌ن و لیره‌ رێژه‌یه‌ك دابه‌زین.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 28ی ئه‌یلول، بەپێی ئەو نرخانەی لە كاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای “زەمەن” کەوتوون، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هه‌زار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و له‌چاو به‌یانی، كه‌ به‌ 122 هه‌زار و 850 دیناربوو، رێژه‌یه‌كی به‌رچاو نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

هاوكات نرخی تمه‌نی ئێرانی 250 دینار و نرخی لیره‌ی توركی 150 دینار دابه‌زین.

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیه‌یه‌:

نرخی 100 دۆلار بە 123 هه‌زار و 400 دینارە.
نرخی 100 پاوەن بە 154 هەزار دینارە.
نرخی 100 یۆرۆ بە 141 هەزار دینارە.
نرخی 100 لیرەی توركی بە 16 هەزار و 250 دینارە.
نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 4 هەزار 500 دینارە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.