Home » ئابوری » نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
زێڕ

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە، جارێکی دیکە نرخی زێر بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٦٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش ٦٣ هەزار و ٢١٩ دۆلارە.

هاوکات، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٩١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٤٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٩٠ ھەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی خواست لەسەری، نرخی زێر بەرزترین ئاستی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆمارکردووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.