Home » ئابوری » نرخی نه‌وت دابه‌زی
نه‌وت

نرخی نه‌وت دابه‌زی

جارێكی تر نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زی و له‌  ئێستادا به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ٤١ دۆلار و ٤٢ سەنتە، ئەو نزمبوونەوەیە لە کاتێکدایە، لە ماوەكانی رابردوودا لە سەروی ٤٦ دۆلارەوە مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ئه‌یلول، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤١ دۆلار و ٤٢ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٣٩ دۆلار و ٤٤ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی، پسپۆرانی ئابووریش هۆكاره‌كه‌ی بۆ زۆریی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی لیبیا ده‌گێڕنه‌وه‌.

بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.

بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى نەوت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، پەیوەستە بە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى بەردین لەلایەن ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی هۆکارێکی دیکەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.