Home » ئابوری » نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەرزبووە
نه‌وت-دۆلار

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەرزبووە

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەرزبووە و له‌  ئێستادا به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت لە سەرەوەی ٤٢ دۆلارەوە ماماڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت لە کاتێکدا لە چەند رۆژی رابردوودا لە خوار ٤٠ دۆلارە بوو.

ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکاندا بە ٤٠ دۆلار و ٥٠ سەنتە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتیش بە ٤٢ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.

بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى نەوت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، پەیوەستە بە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى بەردین لەلایەن ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی هۆکارێکی دیکەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.