Home » ئابوری » نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 41دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 39 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ چوارشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 41دۆلار و 14سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 38 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ لەمڕۆدا نرخی نەوت نزیكەی نیو دۆلار لە هەردوو جۆرەكەی نەوت بەهای بەرزبووەتەوەكە زیاتر لە 15 رۆژی رابردوو بەردەوام بەهای خۆی لە دەست دەدا.

ماوەی پێنج مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.