Home » ئابوری » نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
نەوت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئه‌مڕۆ به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌سه‌روو 42 دۆلار و نه‌وتی ئه‌مریكیش له‌سه‌روو 38 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەگوێره‌ی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلول، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٢٦ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. هاوكات  نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکي بە ٤٠ دۆلار و ٣٨ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.

بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى نەوت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، پەیوەستە بە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى بەردین لەلایەن ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی هۆکارێکی دیکەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.