Home » هەواڵ » عێراق » نوسینگەی رۆژنامەوانی نوری مالیكی دەنگۆیەک رەتدەكاتەوە
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

نوسینگەی رۆژنامەوانی نوری مالیكی دەنگۆیەک رەتدەكاتەوە

نوسینگەی رۆژنامەوانی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رەتیدەكاتەوە هیچ جموجوڵێكی سەربازی هەبێت بۆ روخاندنی حكومەتەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.

هیشام روكابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیكی لە تویتێكدا رایگەیاند، لەدیداری لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان كە لە چەند رۆژی رابردو بەڕێوەچوە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران، هیچ تۆمارێك یاخود بەڵگەیەكی نەخستۆتەڕو سەبارەت بەوەی كە گوایە جموجوڵێك هەبێت بۆ روخاندنی حكومەتەكەی.

روكابی جەختیشی كردۆتەوە ئەوەشی لەلایەن هەردو كەناڵی “ئەلعەرەبیە”و “ئەلحوڕە”وە لەوبارەیەوە باس كراوە دورە لە راستییەوە، چونكە هەمو لایەك پەرۆشن بۆ سەقامگیری دور لە شێواندنی دۆخەكەو لاوازكردنی دەوڵەت.

لەلای خۆیشییەوە عەدنان ئەسەدی، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاندوە، ئەوەی كەناڵی “ئەلعەرەبیە” باسی كردوە گوایە جموجوڵێكی سەربازی هەیە كە لەلایەن مالیكی و هادی عامری-یەوە سەرپەرشتی دەكرێت بۆ روخاندنی حكومەتەكەی كازمی، دورە لە راستییەوەو لە دیدارەكەشدا هیچ بەڵگەیەك لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕو.

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: مالیكی و عامری، ئەگەر بیانەوێ كۆتایی بە هەر حكومەتێك بهێنن كە خزمەتی گەل نەكات و دور بكەوێتەوە لە بەرژەوەندییە بنەڕەتییەكانی، ئەوا بۆ ئەوە پەرلەمان و میكانیزمە دەستورییەكان هەن و پێویستیان بە جوڵەی سەربازی نییە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.