Home » هەواڵ » جێهان » نوێترین ئاماری مردوان و توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
کۆرۆنا

نوێترین ئاماری مردوان و توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەفتەی رابردودا زیادیکردوە، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 30 ملیۆن و 697 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە 30 ملیۆن و 697 هەزار و 825 کەس، لەو ژمارەیەش 22 ملیۆن و 339 هەزار و 958 توشبو چاکبونەتەوە و  446 هەزار و 991 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  6 ملیۆن و 925 هەزار و 941 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش  4 ملیۆن و 191 هەزار و 894 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 203 هەزار و 171 کەس بەرزبوەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 659 هەزار و 334 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 416 هەزار و 198 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.