Home » هەواڵ » کوردستانی » نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ جێنین پلاسخارت کۆبوەوە
نێچیرڤان بارزانى -جێنین پلاسخارت کۆبوەوە

نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ جێنین پلاسخارت کۆبوەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق کۆبوەوە و رایگەیاند، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاریى عێراق بكات له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سه‌ر‌له‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌مم  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جێنین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عێراق به‌گشتى و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عێراقیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ كرد.

نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق كرد و دوپاتى كرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌توانێت هاوكاریى عێراق بكات له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و ته‌حه‌دیاتى به‌رده‌مى.

سیستمى فیدڕاڵى له‌ عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتو، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر، جموجوڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.