Home » هەواڵ » کوردستانی » نەتەوە یەکگرتوەکان: تورکیا و رێکخراوە توندڕەوەکانی تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە
سوپای تورکیا

نەتەوە یەکگرتوەکان: تورکیا و رێکخراوە توندڕەوەکانی تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە

لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پرسی سوریا دانی بە پێشێلکاری و توندوتیژی گروپە توندڕەوەکانی سەربە سوپای تورکیادا ناوە، چالاکوانانی سیاسیش ستایشی ئەو هەڵوێستەی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەن و دەڵێن یەکەمجارە ئەو رێکخراوە هەنگاوێکی لەو جۆرە لەبارەی باکوری سوریا بنێت.

بەگوێرەی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەتەوە یەکگرتوەکان، تورکیا و رێکخراوە توندڕەوەکانی سەربە و حکومەتە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە لەعەفرین، سەرێکانی و تەلعوبێد.

لیژنەکە ئاشکراشیکردوە، تاوانەکانی رفاندن، ئازاردان، دەستدرێژی سێکسی و مامەڵەی توند لەلایەن گروپە توندڕەوەکانی سەربە تورکیاوە ئەنجامدراوە کە پێشێلکاری رونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤە.

لای خۆشییەوە، حوسەین بەدران بەرپرس لە پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد رایگەیاند، راپۆرتەکەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان بێلایەنانە بوە.

ژمارەیەکی دیکەی چالاکوان و سیاسی رایانگەیاندوە، هێشتا راپۆرتەکە بەشێکی کەمی پێشێلکارییەکانی تورکیا و گروپە تیرۆرستییەکانی باسکردوە و رێژەکە لەوە زیاترە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.