Home » هەواڵ » جێهان » نەتەوە یەکگرتوەکان وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە
بینای نەتەوە یەکگرتوەکان

نەتەوە یەکگرتوەکان وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا ڕایگەیاند، تائێستا ناتوانن لەدژی ئێران هەنگاوێکی لەوجۆرە بنێن، چونکە ئەوەی ئەمریکا دەیڵێت شک و گۆمانە.

بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی، لەنامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە رێکخراوەکەی رایگەیاندوە، تائێستا ناتوانن لەدژی ئێران هەنگاوێکی لەوجۆرە بنێن، چونکە ئەوەی ئەمریکا دەیڵێت شک و گۆمانە.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رونیشیکردەوە لەبنەڕەتدا گومان هەیە لەسەر ئەوەی کە پرۆسەکە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە یان نا ئێستاش گومان هەیە کە سزاکان کۆتاییانهاتبێت یان نا، تا ئەمان بتوانن کارایان بکەنەوە.

وتیشی، لەبەرئەوە ئەوان ناتوانن بابەتی سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا بەگومانەوە ببەنە پێشەوە.

ئێوارەی دوێنێ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی ئایندەدا هەنگاوی نوێ دەگرنەبەر بۆ سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئێراندا و پێشێلکارانیش روبەروی لێپێچینەوە دەکەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.