Home » هەواڵ » کوردستانی » هه‌ولێر؛ زیاتر له‌ 850 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی تووشی كۆرۆنا بوون
كۆرۆنا

هه‌ولێر؛ زیاتر له‌ 850 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی تووشی كۆرۆنا بوون

به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی پزیشكان و توشبووانی كۆرۆنا ، ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 30-9-2020 دلۆڤان موحه‌ممه‌د بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر له‌ میانی  خولی گەشەپێدانی توانای پەرستاران لە هەولێر رایگه‌یاند،”لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کوردستان تا ئێستا، زیاتر له‌ 850  پزیشك و کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون”.

 به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌ پارێزگای هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته‌ 17 هه‌زار و 379 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 846 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 562 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.