Home » ئابوری » هێڤیدار ئەحمەد: لێبڕینی ئەم مانگەی مووچەی فەرمانبەرانی گشتی كەمتر لە 21% دەبێت
هێڤیدار ئەحمەد

هێڤیدار ئەحمەد: لێبڕینی ئەم مانگەی مووچەی فەرمانبەرانی گشتی كەمتر لە 21% دەبێت

لەوكاتەی زانیارییەكان باسی نزیكبوونەوەی وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد كە لێبڕینی ئەم مانگەی مووچەی فەرمانبەرانی گشتی كەمتر لە 21% دەبێت.

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لەوبارەوە گوتی، رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی گشتی لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مانگە كەمتر لە 21% دەبێت، روونی كردەوە، لێبڕینی مووچە تا كاتی باشتربوونی دۆخی دارایی لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەتەوە بۆ تاوتوێكردنی بابەتی گەڕاندنەوەی قەرزەكانی حكوومەت، روونی كردەوە، لیژنەكە تێبینی خۆی لەسەر راپۆرتی حكوومەت داوە و تێبینییەكان گفتوگۆیان لەسەر كرا بۆ وەڵامدانەوەیان لە ماوەی داهاتوودا.

سەبارەت بە داواكاریی ژمارەیەك پەرلەمانتار بۆ بانگەشەكردنی سەرۆكی حكوومەت بۆ پەرلەمان بەهۆی تەنگژەی دارایی و لێبڕینی مووچەوە، ئەحمەد روونی كردەوە، تا ئێستە واژووی پێویست بۆ ئەو مەبەستە كۆ نەكراوەتەوە.

شایەنی باسە بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا و تەنگژەی دارایی لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆیی، هەرێمی كوردستان بە هاوشێوەی وڵاتانی دنیا رووبەڕووی تەنگژەیەكی سەختی دارایی هاتەوە، ئەوەیش كاری كردە سەر خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران، د جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم دووپاتی كردەوە كە خەرجكردنی مووچە لە رووی قەبارەوە بەپێی داهاتی حكوومەت دەبێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.