Home » هەواڵ » کوردستانی » هەرێمی کوردستان؛31 کەس داوای پۆستی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەکەن
دەستەی مافی مرۆڤ

هەرێمی کوردستان؛31 کەس داوای پۆستی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەکەن

لەسەر داوایەکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، 31 هاوڵاتیی سیڤییان ناردوە بۆ پەرلەمان، 12 یان ئافرەت و 19 کەسیشیان پیاون.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند، دوێنێ دوا وادەبو بۆ خۆپاڵاوتن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، 31 سیڤی گەیشتوەتە پەرلەمانی کوردستان، 12یان ئافرەتە و 19یان پیاون و لە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمو سیڤییەکان ئێستا داخڵ کراوە، لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵسەنگاندن بۆ سیڤییەکان دەکەن بەپێی ئەو مەرجانەی کە پێشتر بڵاوکرابوەوە دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەو کەسانەی کە هەمو مەرجەکانیان تێدایە هەڵدەبژێردرێت و ناوەکان دەهێندرێتە کۆبونەوەی پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت، هەرکەس زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا پۆستەکەی پێدەدرێت.

یەکی ئەم مانگە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا ئاماژەی بەوەدابو، به‌مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هەر هاوڵاتییەک ئارەزومەندە ده‌توانێت (C.V)ى خۆی پێشكه‌ش به ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكات.

بەپێی مەرجەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئەو کەسەی سیڤی پڕدەکاتەوە دەبێت، هاوڵاتیی هه‌رێمی کوردستان بێت و لە کوردستان نیشته‌جی بێت، لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له ‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ.

هەروەها خوڕه‌وشتی باش بێ و به‌تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ، به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ستنوس پێشكه‌ش بكات كه‌ له‌ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات و به‌شداریی له‌و تاوانه‌دا نه‌كردبێ كه ‌ده‌سه‌ڵاته‌ داپلۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.