Home » هەواڵ » عێراق » “هەرێم و بەغداد گەیشتوونه‌تە لێکتێگەیشتێنیکی نوێ”
ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی حکوومەتی عێراق

“هەرێم و بەغداد گەیشتوونه‌تە لێکتێگەیشتێنیکی نوێ”

وتەبێژی حکوومەتی عێراق ئاشکرای کرد، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت و بودجە و دەروازە سنوورییەکانەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم گەیشتووه‌تە لێکتێگەیشتنی نوێ.

ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لەوەڵامی پرسیارێک کە ئایا سەردانەکەی کازمی بۆ کوردستان دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم  و بەغداد، وتی: “سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بەئامانجی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی لەیەکتێگەیشتنەکان بووە”.

روونیشیکردەوە: دیدارەکانی کازمی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم سەرەتایە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم ناکۆکییەکان.

 بەگوێرەی وته‌ی وتەبێژەکەی حکوومەتی عێراق، کازمی لەگفتوگۆکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم باسیان لە بابەتی دەروازە سنوورییەکان و نەوت و پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدراڵی کردووە، ئەنجامی گفتوگۆکان لە بودجەی ساڵی 2021 بەدیاردەکەوێت.

10ی ئه‌م مانگه‌، سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بە یاوەری شاندێک کە پێکھاتبوو لە ھەریەک لە وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن و وەزیری بەرگریی، جومعە عیناد و وەزیری نەوت، ئیحسان عەبدولجەبار و وەزیری کۆچ وکۆچبەران، ئیڤان فایەق گەیشتە هەولێر و دواتر سەردانی هەردوو پارێزگای دهۆک و سلێمانیشی کرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.