Home » هەواڵ » جێهان » هەواڵگری روسیا: ئەمریکا رۆڵی سەرەکی دەبینێت لەخۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لەبیلاروس
خۆپیشاندانی دژی حکومەت لەبیلاروس

هەواڵگری روسیا: ئەمریکا رۆڵی سەرەکی دەبینێت لەخۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لەبیلاروس

دەزگای هەواڵگری روسیا رایگەیاند، ئەوەی ئێستا لەبیلاروس رودەدات کودەتایە، شۆڕشی رەنگاورەنگە و ئەمریکا دەستی تێیدا هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای هەواڵگری دەرەکی حکومەتی روسیا رایگەیاند، حکومەتی ئەمریکا رۆڵی سەرەکی دەبینێت لەخۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لەبیلاروس، بەجۆرێک لە 19-ی ئابی ئەمساڵەوە پاش هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە.

بە ئاشکرا کاریگەری دەستێوەردانەکانی رۆژئاوا بەسەر دۆخی بیلاروسەوە دیارە، بەجۆرێک کە خۆپیشاندانەکان لەدەرەوەی رێکدەخرێن

لەوبارەیەوە، سێرگی نایرشکین بەڕێوەبەری دامەزراوەی هەواڵگری دەرەکی روسیا رایگەیاند، بە ئاشکرا کاریگەری دەستێوەردانەکانی رۆژئاوا بەسەر دۆخی بیلاروسەوە دیارە، بەجۆرێک کە خۆپیشاندانەکان لەدەرەوەی رێکدەخرێن.

وتیشی، ئەو خۆپیشاندانە تایبەتمەندییەکانی کودەتای هەڵگرتوە و بەپێی زانیارییەکانی ئەوان ئەمریکا رۆڵی سەرەکی تیایاندا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژئاوا  پێش هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییان بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کردوە و ئەوەشیان لەڕێگەی چەند رێکخراوێکەوە ئەنجامداوە، حکومەتی ئەمریکا 20 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە خەرجکردوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سەرۆکی بیلاروس لەمیانەی کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی روسیا لە ناوچەی سوچی لە نزیک دەریای رەش داوای لە پوتین کرد، چەندین جۆر چەک هەناردەی وڵاتەکەی بکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.