Home » هەواڵ » جێهان » هەڵوێستی عەلی قەرەداغی لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل
عەلی قەرەداغی

هەڵوێستی عەلی قەرەداغی لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل

ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگەیاند، ئەو حکومڕانانە هێز لەگەلەکانیانەوە وەردەگرن رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکەنەوە و پرسی فەڵەستیانیان بەلاوە پیرۆزە، بەڵام “ئەوانەی لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتن، دەیانەوێت عەرشی دەسەڵاتیان پارێزراو بێت “.

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لەپەیامێکدا کە لەپەڕەی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندوە، “ئەو حکومڕانانەی هێزی خۆیان لەگەلەکانیانەوە وەردەگرن، نمایندە و نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلەکانیان دەکەن و رێککەوتن (لەگەڵ ئیسرائیل) رەتدەکەنەوە، چونکە وای دەبین دۆزی فەڵەستین پیرۆزە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئەو سەرکردانەی وابەستەی گەلەکانیان نین لەسەر هەمان هێڵی گەورەکانیان دەڕۆن، ئەوەش لە پێناو پاراستنی عەرشی دەسەڵاتەکانیان”.

پێشوتریش عەلی قەرەداغی لەپەرەی فەرمی خۆی لەتویتەر رایگەیاندبو، “رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ “داگیرکەران (ئیسرائیل) خیانەتێکی گەورەیە بەهەمو پێوەرەکانی ئاینی، نیشتیمانی و مرۆیی”.

13ی ئاب، ئیسڕائیل و ئیماڕات رێککەوتنێکی مێژوییان بە نێوەندگیری ئەمریکا واژۆکرد کە دواتر بەحرەین-یش هاتە ناو رێککەوتنەکە، برایان هۆک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو  رێککەوتنە بە “مۆتەکەی ئێران” ناودەبرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.