Home » ئابوری » وادەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا
ئالای عێراق- هەرێم

وادەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ئەم مانگە، بەغدا ٣٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێم دەنێرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ئەم مانگە موچەی فەرمانبەرانی عێراق خەرج بکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەستپێبکات.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، لەگەڵ دابەشکردن و خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق، ٣٢٠ ملیاری پارەی موچەخۆرانی هەرێمیش دەنێردرێت. بەپێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا، بڕیارە بۆ هەر مانگێک و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، حکومەتی عێراق بڕی ٣٢٠ ملیار دینار وەکو پارەی موچەخۆران بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.