Home » ئابوری » وەزارەتی دارایی هەرێم : فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی بازاری كراوە دەبێت
دۆلار

وەزارەتی دارایی هەرێم : فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی بازاری كراوە دەبێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی بازاری كراوە دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.

ئاشكراشیدەكات، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.