Home » هەواڵ » عێراق » پارتى ئه‌نجامى گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق ئاشكراده‌كات
خه‌سره‌و گۆران

پارتى ئه‌نجامى گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق ئاشكراده‌كات

ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى ئه‌نجامى گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق ئاشكراده‌كات‌و سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان پێیانڕاگه‌یاندون، یه‌ك بازنه‌ییان قبوڵ نییه‌.

خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاشكرایكردوه‌، ماوه‌ى دوو ڕۆژه‌ له‌به‌غدان‌و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان كردوه‌، له‌ئه‌نجامیشدا ئه‌وان له‌گه‌ڵ داواكارى كورد نین‌و یه‌ك بازنه‌ییان ڕه‌تكردۆته‌وه‌و قبوڵیان نییه‌.

وتیشى:”به‌ڕاشكاوى ده‌یڵێین ئێمه‌ له‌گه‌ڵ فره‌ بازنه‌یی نین‌و پێمان باش بوه‌ عێراق یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن بێت، به‌ڵام دواى سه‌ردانمان بۆلاى لایه‌نه‌كان ده‌ركه‌وت جێبه‌جێكردنى ئه‌و یه‌ك بازنه‌یی زه‌حمه‌ته‌و ئه‌وان له‌گه‌ڵى نین، زۆرینه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ فره‌ بازنه‌یین، به‌ڵام سه‌رده‌كه‌وێت یان نا، ئه‌مه‌ نازانین”.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، بڕیاربوو ئەمڕۆ په‌رله‌مانى عێراق كۆبێته‌وه‌، ته‌نها بابه‌تى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانیش ده‌نگدان بوو له‌سه‌ر شێوه‌ى دیاریكردنى بازنه‌كان، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكى لایه‌نه‌كانه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ 10ى 10ى 2020 دواخرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.