Home » هەواڵ » عێراق » پارێزگای نه‌ینه‌وا؛ ژمارەیەک تیرۆرست ده‌ستگیرکران
دەستگیركردنی ئەندامێکی داعش

پارێزگای نه‌ینه‌وا؛ ژمارەیەک تیرۆرست ده‌ستگیرکران

ئاژانسی هه‌واڵگری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌هه‌ڵمه‌تێكدا 10 تیرۆرستیان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراو بون.

ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌چوارچێوه‌ی به‌دواداچونه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان و به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری وردی هه‌واڵگری، تیمێكی ئاژانسی هه‌واڵگری له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی پارێزگای نه‌ینه‌وا 10 تیرۆرستیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراو بون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌ستگیركراون پێشتر له‌ریزه‌كانی سوپای عێراق بون و پاشانیش له‌ژێر ناوی ولایه‌تی دیجله‌ و نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ رێكخراوی چه‌كداری داعش كاریان كردوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامەكه‌، له ‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌ كه‌ به‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆستی دژ به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیان كردوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین بازگه‌یان له‌كاتی جیاجیا له‌ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا داناوه‌ و ده‌ستدرێژیان كردوه‌ته‌سه‌ر هاوڵاتیان، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی دادگا كراون به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.