Home » هەواڵ » کوردستانی » په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان

په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 29ی‌ ئه‌یلولی‌ 2020، په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌ سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) بده‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی‌ ئه‌یلولی‌ 2020، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات كه‌ ماتژمێر 2ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنی ژماره‌ 7 ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌بن.

به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

به‌رنامه‌ی كار

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29/9/2020، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97، 96، 93، 91، 90) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.