Home » هەواڵ » کوردستانی » پێشکەشکارێکی دیاری کوردستان دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
کامەران مەرعی سلێمان

پێشکەشکارێکی دیاری کوردستان دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کامەران مەرعی سلێمان رۆژنامەنوس و پێشکەشکاری دیاری میدیایی لەپارێزگای دهۆک و هەرێمی کوردستان دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان کامەران مەرعی سلێمان دوای توشبونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەی چەند رۆژێک بو باری تەندروستی تێکچوبو و بەوهۆیەشەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبوانی کۆرۆنا لەهەولێر کراوە و خرابوە ژێرچاودێری چڕی پزیشکییەوە.

کامەران لەژمارەیەکی بەرچاو لە کەناڵی ئاسمانی و دەزگای میدیایی وەک رۆژنامەنوس و پێشکەشکاری بەرنامەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فۆلکلۆری کاریکردوە و ماوەی 22 ساڵ لەو بوارەدا بەردەوام بوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.